پێداگریی سەرۆک وەزیرانی سووریا لە سەر خەباتی دژ بە تیرۆریستان تا سەرکەوتنی یەکجاری
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i347430-پێداگریی_سەرۆک_وەزیرانی_سووریا_لە_سەر_خەباتی_دژ_بە_تیرۆریستان_تا_سەرکەوتنی_یەکجاری
سەرۆک وەزیرانی سووریا جەختی کرد لە سەر بەردەوامیی خەباتی دژ بەو تیرۆریستانەی هێشتا لە خاکی ئەم وڵاتەدا ماونەتەوە هەتا ئەو کاتەی هەر هەموویان تیادەچن و بە گشتی بنەبڕ دەبن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2018 08:43 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک وەزیرانی سووریا لە سەر خەباتی دژ بە تیرۆریستان تا سەرکەوتنی یەکجاری

سەرۆک وەزیرانی سووریا جەختی کرد لە سەر بەردەوامیی خەباتی دژ بەو تیرۆریستانەی هێشتا لە خاکی ئەم وڵاتەدا ماونەتەوە هەتا ئەو کاتەی هەر هەموویان تیادەچن و بە گشتی بنەبڕ دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) "عماد خەمیس" شەوی یەکشەممە لە دیداری لێژنەیەک لە پارتی یەکێتیی سۆسیال دیموکراتی موریتانی بە سەرۆکایەتیی "مەحفووز وەلد عەزیز" بەڕێوەبەری گشتیی ئەم پارتە لە دیمەشق وتی: گەل و دەوڵەتی سووریا بە هەنگاوێکی پتەوترەوە بەرەو سەرکەوتن و سەر لە نوێ بنیاتنانەوەی گشتیی وڵات دەچنە پێشەوە.

سەرۆک وەزیرانی سووریا وتیشی؛ سووریا درێژە دەدا بە خەباتی دژ بە تیرۆریزم هەتا گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ سەرانسەری جوگرافیای وڵاتەکەی.

"عماد خەمیس" بە ئاماژە بەوەی کە سووریا یاسا و ڕێسایەکی پتەوی دارشتوە بۆ سەرلە نوێ بووژاندنەوەی ئابووریی خۆی بە هەموو کەرتەکانی کشت و کاڵ، پیشەسازی و بازرگانییەوە، وتیشی: یاسا وڕێساکان، پلان و بەرنامەکان و ژێرخانەکانی سەرمایەنانەوە و پەرەسەندنی سیاسەتی بانکی و دراوی بۆ سەردەمی بنیاتنانەوە خەریکی جێبەجێ کرانە.

"عەماد خەمیس" بە ئاماژە بەوەی کە سووریا پێوەندیی ئابوریی خۆی لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەی لە درێژایی ساڵانی شەڕی دژ بە تیرۆریستان لە پشتی گەلی ئەم وڵاتە بوون، پەرە پێ بدات، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە داکۆکی و یەکدەنگیی گەلی موریتانی لە سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمن.

بەڕێوەبەری گشتیی پارتی یەکێتیی سۆسیال دیموکراتی موریتانیش جەختی کرد لە سەر یەکدەنگی گەلەکەی لەگەڵ دەوڵەت و گەلی سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم و بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتە ئابوورییە داسەپێندراو و یەکلایەنەکانی ئەمریکا دژ بەم وڵاتە.