بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی قوربان لە گڵکۆی پاکی حەزرەتی زەینەب (س)لە دیمەشق
نوێژەی جەژنی قوربان ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی ژومارێکی زۆر لە ئەویندارانی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع) لە وڵاتانی جۆربەجۆر لە گڵکۆی پاکی حەزرەتی زەینەب(س) لە دیمەشقی پێتەختی سوریا، بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، نوێژی جەژنی قوربان دوای نیزیکەی هەشت ساڵ شەڕ و خوێن ڕشتن لە دەورووبەری دیمەشق لە هێوری و ئاسایشی تۆکمەوتەواو و بە ئامادەبوونی خەڵکی ناوچەی زەینەبییە و بەرگریکارانی حەرەم و کاربەڕێوەبەرانی ئێرانی دانیشتووی سوریا لە گڵکۆی پاکی حەزرەتی زەینەب(س) بە ئیمامەتی ئایەتوڵڵا ئەبولفەزل تەباتەبایی نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە سوریا بەڕێوە چوو.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.