گەڕانەوەی سەدان ئاوارەی سووری لە لوبنانەوە بۆ زێدونیشتیمانی خۆیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i347741-گەڕانەوەی_سەدان_ئاوارەی_سووری_لە_لوبنانەوە_بۆ_زێدونیشتیمانی_خۆیان
بە چاک بوونەوەی ڕەوشتی ئاسایشتی لە سووریا، سەدان ئاوارەی سووری لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2018 14:13 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی سەدان ئاوارەی سووری لە لوبنانەوە بۆ زێدونیشتیمانی خۆیان

بە چاک بوونەوەی ڕەوشتی ئاسایشتی لە سووریا، سەدان ئاوارەی سووری لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، ناوەندی ڕووسیی پێشوازی کردن لە ئاوارە سوورییەکان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوودا ٣١٠ ئاوارەی سووری لەوانە ٣٩ ئافرەت و ١٥٨ منداڵ گەییشتوونەتە سووریا.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ١٨ی ژوئیە باسی پێکھاتنی ناوەندێکی تایبەتیی کرد بۆ پێشوازی کردن و ئاسانکاری  بەمەبەستی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ نیشتیمانی خۆیان.

ھاوکات لەگەڵ ڕزگار کرانی سەرزەوییەکانی سووریا لە ژێر ڕکێفی تاێمە تیرۆریست و تەکفیرییەکەی داعش، سەرۆک کۆمار و سیاسەتڤانانی دیکەی لوبنان ، خوازیاری گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان بوونە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە .  لە ئەنجامی ئەم قەیرانە ھەتاکوو ئێستا ملوێنان کەس لە خەڵکی سووریا ھەڵوەداو ئاوارە بوونە