بانگهێشتنی دی میستورا لە ئێران بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سووریی ژنێڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i347786-بانگهێشتنی_دی_میستورا_لە_ئێران_بۆ_بەشداربوون_لە_دانیشتنی_سووریی_ژنێڤ
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، بانگهێشتنی ئێران، تورکیاو ڕووسیای کرد هەتا بەشداری دانیشتنی کۆمیسیۆنی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژنێڤ بن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2018 12:06 Asia/Tehran
  • بانگهێشتنی دی میستورا لە ئێران بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سووریی ژنێڤ

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، بانگهێشتنی ئێران، تورکیاو ڕووسیای کرد هەتا بەشداری دانیشتنی کۆمیسیۆنی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژنێڤ بن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، ستێفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئامانج لەو دانیشتنە کە لەمانگی سیپتەمبەر بەڕێوە دەچێ، ڕاوێژ بۆ دەسپێکرانی نووسینی پڕۆژەبڕیاری یاسای بنەڕەتیی سووریایە.

سەرچاوە دیپلۆماتیکییەکان وتوویانە، ئەو دانیشتنە ١١و١٢ی سیپتەمبەر بەڕێوە دەچێ.

دی میستورا وتوویەتی کە لە دەسپێکی مانگی سیپتەمبەریش لە ژنێڤ لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیاو ڕووسیا لەبارەی پرسەکانی کۆمیسیۆنی یاسای بنەڕەتیی سووریا وتووێژ دەکا.

دی میستورا دانوستانەکانی پێشتری ئەو سێ وڵاتە لەبارەی پێکهاتنی کۆمیسیۆنی یاسای بنەڕەتی سووریا و چالاکییەکەی، بە کەڵک و سوودبەخش زانی.

بەقسەی دی میستورا، حکومەتی سووریا نوێنەرانی خۆی بۆ کۆمیسیۆنی یاسای بنەڕەتی ناساندووە.

ئێران، تورکیاو سووریا بە بەڕێوەبردنی زنجیرە دانیشتنەکانی ئاشتی سووریا لە ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان، دەورێکی چارەنووس سازیان گێڕا لە جێگیرکردنی ئاگربەس و چارەسەریی سیاسیی قەیران لە سووریا.

دەهەمین خولی ئەو دانیشتنانە سی و، سی و یەکی ژوولای٢٠١٨ لە سوچی ڕووسیا بەڕێوە چوو و ئامادەبووانی تیشکیان خستە سەر پرسە سیاسییەکانی سووریا بەتایبەت دەسبەکارکردنی کۆمیسیۆنی یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە.