وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە سوریا
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەرووی شاندێکی باڵای بەرگریو سەربازی ، بە پێشوازی کردنی ژومارێک لە بەرپرسانی باڵای بەرگری، فەرماندەرانی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا، گەیشتە دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم سەفەرە دوو ڕوژەیە کەلەسەر بانگێشتنی عەلی ئەیووب وەزیری بەرگری سوریا ئەنجام دەبێت لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سوری لەوان بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆمار و عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژ دەکات .
لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، بەهێزکردنی میحوەری موقاومە و هەروەها لێکدانەوەی ڕێگەکانی پەرەی هاوکاری بەرگری وسەربازیی تاران و دیمەشق لە گرینگترین میحوەرەکانی سەفەری سەرتیپ حاتەمی ڕاگەیەندراوە.
وەزیری بەرگریی ئێران و وەزیری بەرگریی سوریا هەروەها بڕیارە ڕێککەوتننامەی هاوکاری بەرگری و سەربازی مۆر بکەن .
ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی سەربازانی بێ ناوونیشانی سوریا و ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەم وڵاتە لەبەرنامەکانی دیکەی شاندی باڵای سەربازیی کۆاری ئیسلامیی ئێران لەم سەفەرە دەبێت.