سەرتپ حاتەمی: داهاتووی ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێران لە سوریا، بەستراوەتەوە بە ویستی دوولایەن
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزەچەکدارەکانی ئێران بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانەی ئێران لەسوریا کە لەسەر داوای دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئەنجام بووە وتی : داهاتووی ئامادەبوونی موستەشارانەی ئێران لە سوریا بە پێی ورەی بەرپرسانی دوو وڵات دەبێت .
ئەمیر سەرتیپ " ئەمیر حاتەمی " ڕۆژی یەکشەممە کاتی گەیشتن بە فڕگەی دیمەشق لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی رادیۆتەلەفزیون، وێڕای پیروزبایی کردنی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سوریا و خەباتکارانی خۆڕاگری لەشەڕ بە دژی تاقمە تیرۆریستییەکان وتیشی : هیچ لایەنێکی سێیەم سەبارەت بە ئامادەبوونی ڕاوێژکرانی ئێرانی لە سوریا کاریگەر نییە .
سەرتیپ حاتەمی هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتننامەیەک کە بڕیارە لە ڕەوتی ئەم سەفەرە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا مۆر بکات، وتیشی : سوریا ئێستا کە خەریکی تێپەڕبوون لە قۆناخی قەیران و گەیشتن بە قۆناخی بنیات نانە، کەوایە ئەم ڕێککەوتننامەیە بواری ئامادەبوون و بەشداری و هاوکاری دوو لایەنەی تاران و دیمەشق دیاری دەکات.
مەحموود شوار جێگری وەزیری بەرەڤانی سوریاش سەفەری وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سوریایان لە درێژەی دیدار و تووێژەکانی هەمیشەیی کاربەدەستانی دوو وڵات و هاوکاری و هەماهەنگی دوو لایەنە بەتایبەت لە بواری شەڕ بەدژی تاقمە تیرۆریستییەکان و بەرەنگار بوونەوەی خشتەی شەڕخوازانەی میحوەری شەڕاشۆڕییەکانی ئەمریکی - زایۆنیستی، ڕاگەیاند .
شوا، شکستی تیرۆریستان لە سوریای لەبەر هاوکاری و هەماهەنگی تاران و دیمەشق زانی و پێداگری کرد : سوریا داوای پەرەی پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ ئێران بەتایبەت لە بواری بەرگری و سەربازی دەکات.