سێناتوری ڕوس: ئەمریکا لە دووی بیانوویە بۆ پەلامار کردنە سەر سووریا
کاربەدەستی دۆمای ڕوسیا وتی: ئەمریکا لەهەر بیانویک بۆ پەلامار کردنە سەر هێزەکانی دەوڵەتی سووریا کەڵک وەردەگرێت هەتا زیان بگەێنێت لە ئیعتباری ڕوسیا .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری نووسیتی : ئیلکساندر شرین جێگری سەرۆکی لێژنەی کاروباری بەرەڤانی دۆمای ڕوسیا وشداری دا کە ئەمریکا ئەگەریی هەیە لە هەر بیانویەک بۆ پەلاماری سەربازی بۆسەر هێزەکانی دەوڵەتی سووریا کەڵک وەربگرێت ، با ئەوەی کە دەوڵەتی سووریا هیچ چەکێکی شیمیایی دەکار نەهێنابێت وهیچ کارێکی خراپیشی نەکردبێت. کاربەدەستی پەرلەمانی ڕوس وتی: هیچ جیاوازێکی نیە چەکی شێمیایی لەکاردابێت یا نەبێت بەشار ئەسەد هەڵس وکەوتێکی خراپ بکات یانە ، بەهەرحاڵ ئەمریکا ئەگەر پێ خۆش بێت وهۆگری هەبێت بیانووی پێویست بۆ پەلاماربۆسەر هێزە دەوڵەتیەکانی سووریا دەدۆزێتەوە هەتا زیان بدات لە ئیعتباری ڕوسیا . شرین وتی: ئەمریکا ئەم کردەوە هاندەرانەیە لە دژی هێزە سەربازیەکانی ڕوسیا ئەنجام ئەدات، چونکە مسکۆ ناتوانێ بە پەلاماری ئەوان بۆسەر بنکە وبارەگای سوپای سووریا لە نێزیک هێزە ڕوسیەکان ، کاردانەوە پێشان نەدات. سێناتوری ڕوس وتی: سووریا ڕیککەوتن نامەی درێژ خایەن لەگەڵ ڕوسیای لەمەڕ جێگیر کردنی بنکەکانی سەربازی ئێمە لەناوخاکی ئەو وڵاتەی هەیە . میدیاکان ڕاپۆرتیان داوە، جان بولتون ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنێک لە ژنیڤی سوئیس لەگەڵ " نیکولای پاتروشیف" هاوشانی ڕوسی خۆی ئیدعای کرد ، ئەمریکا زانیاری گەلێکی لەدەس سایە کە پێشان ئەدات ڕەنگە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار بۆ وەرگرتنەوەی ئەدلیب لە چەکی شیمیایی کەڵک وەربگرێت. ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا هەربەم بیانویە جاڕێکی تر هەڕەشەی پەلاماری سەربازی بۆ سەر سووریای کرد.