دیداری وەزیری بەرەڤانیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i347928-دیداری_وەزیری_بەرەڤانیی_ئێران_لەگەڵ_سەرۆک_کۆماری_سووریا
وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا، وێڕلی پیرۆز کردنی سەرکەوتنی ھێزەکانی خۆڕاگری و سوپای سووریا بە سەر تیرۆریستان، وتی: نەک ھەر جەماوەری ناوچەکە، بەڵکو خەڵکانی جیھانیش پێناوداری ئەو خەبات و تێکۆشانەن کە لەم وڵاتەدا دژی تیرۆریستان کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2018 16:56 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری بەرەڤانیی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا

وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا، وێڕلی پیرۆز کردنی سەرکەوتنی ھێزەکانی خۆڕاگری و سوپای سووریا بە سەر تیرۆریستان، وتی: نەک ھەر جەماوەری ناوچەکە، بەڵکو خەڵکانی جیھانیش پێناوداری ئەو خەبات و تێکۆشانەن کە لەم وڵاتەدا دژی تیرۆریستان کراوە.

ئەمیر سەرتیپ   ئەمیر حاتەمی  وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی  ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا،ھیواداری دەربڕی کە بە ڕزگار کرانی بەشەکانی دیکەی سەرزەوینی سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان، ناوچەکە بە تەواوی شەڕی تیرۆریستانی تەکفیری لە کۆڵی خۆی بکاتەوەو ئاوارەکانی سووریا بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئەمیرسەرتیپ   ئەمیرحاتەمی  وەزیری بەرگری وپشتیوانی هێزەچەکدارەکانی  ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران ھەروەکوو سەردەمی قەیران و شەڕی دژی تیرۆریستان کە لە تەنیشتی گەل و دەوڵەتی سووریا وەستا بوو لە سەردەمی بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتەش ئامادە دەبێت، وتیشی: کەرتی تایبەتیی ئێران بەو توانایی و بارستاییە باشەی کە ھەیەتی، دەتوانێ لە سەردەمی بنیاتنانەوەی سووریاش دا ڕۆڵێکی باش و چالاک بگێڕێت.

بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا، ھاوکات بوونی گەشتەکەی وەزیری بەرگری وپشتیوانی هێزەچەکدارەکانی  ئێران و شاندەکەی یاوەری لەگەڵ سەرکەوتنەکانی سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی بە خاڵێکی بەختەوەرانە زانی و وتی: پەیوەندییەکانی دیمەشق و تاران پتەوو پاوەجێن و تەواوی ئەو چاوڕاو چەواشانەی کە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە ئارادایە ھیچ شوێنێک لە سەر پەیوەندیی پتەوو برایانەی ئێران و سووریا کە ھەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە پێکھاتووە،دانانێت.

ئەمیری سەرتیپ«ئەمیر حاتەمی»  وەزیری بەرەڤانیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە دوای گەییشتنی بە دیمەشق لە لەگەڵ «عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب» وەزیری بەرەڤانیی سووریاش سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەو ھاوکاریی ئێران و سووریا لە مەڕ خەباتی دژی تیرۆریزم بیرو.ڕای گۆڕییەوە.