سەرتیپ حاتەمی: ئێران لەبنیات نانەوەی سەربازی سووریا بەشداری دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i347976-سەرتیپ_حاتەمی_ئێران_لەبنیات_نانەوەی_سەربازی_سووریا_بەشداری_دەکات
وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتن نامەی هاوکاری بەرەڤانیانەی ئێڕان وسووریا وتی: ئەم ڕێککەوتن نامەیە داگری بنیات نانەوەی سوپا وپیشە سازی بەرەڤانیانەی سووریا بۆ بە دەسەڵات گه یشتنی هەمدیسانی ئەم وڵاتەیە وئێرانیش لەم بوارەدا بەشداری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2018 12:46 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ئێران لەبنیات نانەوەی  سەربازی سووریا بەشداری دەکات

وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتن نامەی هاوکاری بەرەڤانیانەی ئێڕان وسووریا وتی: ئەم ڕێککەوتن نامەیە داگری بنیات نانەوەی سوپا وپیشە سازی بەرەڤانیانەی سووریا بۆ بە دەسەڵات گه یشتنی هەمدیسانی ئەم وڵاتەیە وئێرانیش لەم بوارەدا بەشداری دەکات.

ئەمیر سەرتیپ" ئەمیر حاتەمی " وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و" عەلی ئەیوب " وەزیری بەرەڤانی سووریا ڕۆژی یەکشەممە دوای وتووێژی دوولایەنە ودیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ، بەڵگە وسەنەدی ڕیککەوتن نامەی هاوکاری بەرەڤانیانەی نێوان دوو وڵاتیان واژۆ کرد. ئەمیر سەرتیپ " ئەمیر حاتەمی " ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلمەیادین" پیداگری کرد: ئێڕان هۆگری هەیە ، پێوەندی دوستانە وبرایانە لەگەڵ دراوسێکانی خۆی ووڵاتانی ناوچە هەبێت ، چونکە ئەمنیەتی ناوچە تەنیا بە هاوکاری وبەشداری ئە م وڵاتانە دێتە دی سەرتیپ حاتەمی وتی: ئەمنیەتی ناوچە ناتوانێ لە لایەن وڵاتانی بیانی  کە هیچ پێوەندیەکیان لەگەڵ ناوچە نیە ، دابین بکرێت ووڵاتانی ناوچە بە هاوکاری یەکتر نابێ ئیزن بدەن کە کەسانی تر لە کاروباری ناوچە دەسوەردان بکەن و پێشبڕکیی چەکەمەنی لەگەڵ یەکتر دەس پێبکەن . وەزیری بەرەڤانی ئێڕان هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە حێزبۆڵای لوبنان پێشینەی دەرەوشاوەی لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ داگیر کەران وبەرەڤانی لە لوبنان هەیە وتی: حێزبۆڵڵا ئەمڕۆ لە بواری سیاسی وبەرەڤانی زۆربەهێزە ودەوری زۆر کاریگەری لە لوبنان هەیە . وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، رٶژی ڕابردوولە سەرووی شاندێکی سەربازی بۆ سەفەریکی دوو ڕۆژە چوو بۆ سووریا ولەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار وعەلی ئەیوب وەزیری بەرەڤانی سووریا دیدار ووتووێژی کرد.