وشداری دانی ڕوسیا بە ئەمریکا لە مەڕ پەلامار بۆ سەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i348047-وشداری_دانی_ڕوسیا_بە_ئەمریکا_لە_مەڕ_پەلامار_بۆ_سەر_سووریا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ، بۆ هەرجۆرە پەلامار کردنێکی سەربازی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لەدژی سووریا وشداری دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2018 19:20 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕوسیا بە ئەمریکا لە مەڕ پەلامار بۆ سەر سووریا

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ، بۆ هەرجۆرە پەلامار کردنێکی سەربازی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لەدژی سووریا وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس، سرگئی لاوروف " وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی سێشەممە وتی: هەرجۆرە پەلامارێکی ئەمریکا لەدژی سووریا بەبێ خستنەڕووی بەڵگەیەک لە مەڕ کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی ، هەڕەشە دەکات لە چارەسەر کردنی تۆکمە وتەواوی دۆخەکە . " ئایگور کوناشنکوف" وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانی ڕوسیا یش ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند : ئەمریکا ، بەریتانیا وفەرانسە خۆیان بۆ پەلاماری نوێی بۆسەر سووریا بە بیانووی پڕ وپوچی کەڵک وەرگرتنی دەمیشق لە چەکی شیمیایی ئامادە دەکەن. " کوناشنکوف" وتی: کۆمپانیایەکی بەریتانیایی تیرۆریستەکانی ڕاهێناوە هەتا بە مادەی ژەهراوی لە ئەدلیب ، لەباکووری ڕۆژئاوای سووریا دەس بدەنە سەحنە سازی پەلاماری شیمیایی . ئەمریکا ، بەریتانیا وفەرانسە چوارشەممە ٢٢ی ئۆت لە بەیان نامەیەکی هاوبەشدا هەمدیس سووریایان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی تاوانبار کرد ووشداریان دا لەئەگەریی دوپات کرانەوەی پەلاماری شیمیایی بانگەشەکارانە بە دەمیشق وڵامی باش ئەدەنەوە. سێ گوشەی شەڕاشوویی " ئەمریکا - فەرانسە و بەریتانیا" پێشتریش چواردەی ئاوریلی ٢٠١٨ بە بیانووی پڕوپوچی دەکارهێنانی دەمیشق لە چەکی شیمیایی بۆ سووریا پەلاماری کردبوو. زۆرێک لە کارناسان تاوانبار کردنی دەوڵەتی سووریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی بە هەولێک بۆ بەلارێدابردنی بیروهزری گشتیی وبە پێچەوانە پیشان دانی ڕاستیەکان بە هاوسەنگی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سووریا لە بەرانبەر تیرۆریستەکان ناودەبەن. ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی زۆر نیگەرانی شکستی تیرۆریستەکان لە سووریان .