گەڕانەوەی هەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری " داریا " لە سووریا بۆ ماڵەکانیان
دوای گەڕانەوەی ئارامش وهێوری لە گردوپەڕی شاری داریا ، لەڕیفی ڕۆژئاوای دیمەشقی پێتەختی سووریا هەزاران کەس لە دانیشتوانی داریا گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆیانیان دەسپێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، دانیشتوانی شاری داریا لە رۆژی سێشەممە بەهۆی فەرمانی " عەکلا مونیر ئیبراهیم" پاڕێزگاری ڕیفی دیمەشق، گەڕانەوە بۆ ماڵیی خۆیانیان دەسپێکردووە. بەپێی ڕاگەیاندنی شارەداری داریا ، دوای هاتنی دانیشتوانی ئەم شارە، کۆبوونەوەیەک بە بەشداری خەڵک وپارێزگاریی ڕیفی دەمیشق بەڕێوە دەچێت. داریا لەماوەی چوارساڵ شایەتی گەمارۆی ئەندامانی تیرۆریستی لەلایەن سوپای سووریاوە بوو، کە لە ئۆتی ٢٠١٦ لێژنەیەک بە نوێنەرایەتی لە تاقمە چەکدارەکان لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بە ڕیککەوتن گەیشت کە ئەم شارە چوڵ بکرێت. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دەوڵەتی سووریا ٣٥ملیارد لیری بۆ بنیات نانەوەی ژێر خانەکانی داریا تەخان داوە. هەواڵێکی تر لە سووریا ئەمەیە کە ، سوپای سووریا توانیی لەسەر ئاسمانی شارۆچکەی "کرناز " لە ڕێفی باکووری حەما لەباکووری سووریا ، فڕٶکەی بێ فڕۆکەوانی سەربە تیرۆریستەکانی خستە خوار. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لەوان بەریتانیا وفەرانسە بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکرا.