زەریف گەیشتە دمشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i348366-زەریف_گەیشتە_دمشق
موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی سوریا ، گەیشتە دمشقی پێتەختی ئەم وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2018 07:29 Asia/Tehran
  • زەریف گەیشتە دمشق

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی سوریا ، گەیشتە دمشقی پێتەختی ئەم وڵاتە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، زەریف لە سەرەتا ی گەیشتنی بە دمشق لە لایەن فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریاوە پێشوازی لێکرا .

وەزیری دەرەوەی ئێران دوای پێشوازی رەسمیی لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی سوریاوە بۆ زیارەتکردنی بارەگای حەزرەتی زێنەب (س) ، رۆیشتە ناوچەی زەینەبیە لە دەوروبەری دمشق و دوای ئەوە چەندین دیداری دەبێ لە گەڵ کاربەدەستانی سوریا لەوان بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا .

حسێن جابری ئەنساری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی ، هاوڕێی زەریفە .