کارناسی تورک: ئەمریکا لە دووی پارچە پارچە کردنی سووریایە
کارناسێکی تورکی پرسە سیاسییەکان وشداری دا لە حاند پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لە سووریا بۆ پارچە پارچە کردنی ئەم وڵاتە.
"ئەرسەلان بولوت" نووسەری ڕۆژنامەی "یەنی چاغ"ی تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیۆ تورکی ئەستەموڵیی بەشی دەرەوەسنووریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران سەبارەت بە پاکتاو کرانی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا لە ژێر چنگی گرووپە تیرۆریستییەکان و دەوری ئەمریکا لەو پارێزگایەدا وتی: ئەمریکاییەکان لە دووی پێکهێنانی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەر لە ئەدلیبن بۆ ئەوەی بتوانن لە ئاراستەی پارچە پارچە کرانی سووریا هەنگاو هەڵگرن.
ئەم کارناسە سیاسییەی تورکیا وتیشی: ئەمریکا لە ئاراستەی بەرنامەی درێژەخانەینی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ، ئێستایش هەر لە دووی جێبەجێ کردنی سیاسەتە تێکدەرانەکانی لە ناوچەکەدایە.
نووسەری ڕۆژنامەی "یەنی چاغ"ی تورکیا هەروەها ڕاشیگەیاند؛ پاکتاو کرانی باکووری ڕۆژاوای سووریا لە بوونی تیرۆریستان، هەلێکی باشە بۆ پەرە سەندنی هاوکاریی ناوچەیی.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبووە کە بە گیانبەخت کردن و فیداکاریی سوپا و گەلی سووریا پیلانی دوژمنان پووچەڵ بوویەوە.