چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئابخازیا لە دەمشق
سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئابخازیا لە دەمشق دیدار و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان وتووێژی کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە ئەلمەنار، لەدیداری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ "رائول خاجیمبا" سەرۆک کۆماری ئابخازیا دوو لایەن، جەختیان کرد: سەفەری سەرۆک کۆماری ئابخازیا بۆ سووریا بنەمایەک بۆ بەهێزکرانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانە.
بەشار ئەسەد بەبۆنەی دەیەمین ساڵڕۆژی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە پیرۆزبای لە سەرۆک کۆماری ئابخازیا کردو جەختی کرد لەسەر گرینگیی هاواهەنگیی دوو لایەن لەمەڕ هەڵوێستە سیاسییەکان وبەهێزکرانی پەیوەندییە ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان.
رائول خاجیمبا سەرۆک کۆماری ئابخازیاش ڕێزی گرت لە بڕیاری بوێرانەی سووریا سەبارەت بە بەڕەسمییەت ناسینی ئابخازیا و سەربەخۆبوونەکەی و جەختی کرد لەسەر داکۆکیی وڵاتەکەی لە خەڵکی سووریا لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم و وتی: لەوە دڵنیایە کە سووریەکان دەتوانن ئاسایش و ئاشتی بگەڕێننەوە وڵات.
دوولایەن لەکۆتایی ئەو دیدارە پەیمانی دۆستایەتی وهاوکارییان ئیمزا کرد.
ئابخازیا ناوی سەرزەوینێکە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای قەفقاز و لێواری رۆژهەڵاتیی دەریای ڕەش کە نزیک بە٢٤٢هەزار کەس حەشیمەتی هەیە کە زۆربەیان ناسنامەی ڕووسیان هەیە. ڕووسیاو سووریا کۆماری ئابخازیایان بەڕەسمییەت ناسیوە.