عیماد خەمیس: سووریا بەم زووانە دەگەڕێتەوە بۆجێگەوپلەی خۆی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i348599-عیماد_خەمیس_سووریا_بەم_زووانە_دەگەڕێتەوە_بۆجێگەوپلەی_خۆی
سەرۆک وەزیرانی سوریا وتی : وڵاتەکەی وەک چالاکێک لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکانی ناوچەکە و جیهان بەم زووانە جێگەو پلەی ڕاستەقینەی خۆی دەست دەکەوێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2018 06:20 Asia/Tehran
  • عیماد خەمیس:  سووریا بەم زووانە دەگەڕێتەوە بۆجێگەوپلەی خۆی

سەرۆک وەزیرانی سوریا وتی : وڵاتەکەی وەک چالاکێک لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکانی ناوچەکە و جیهان بەم زووانە جێگەو پلەی ڕاستەقینەی خۆی دەست دەکەوێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،عیماد خەمیس، شەوی هەینی لە ڕێ وڕەسمی  کرانەوەی شەستەمین  پیشانگەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە بڕیاری سوریا لە قۆناخی نوێ، دەستپێکرانی  بنیات نانی وڵاتە وتیشی :  وڵاتەکەی بە باشی توانی  لەبەرامبەر تیرۆریزم دا سەرکەوێت و لە بنیات نانەوەش  کە شەڕی ڕاستەقینەیە بە هاوکاری هاوپەیمانانی  سەردەکەوێ . 

خەمیس  وتیشی : وڵاتانی دۆست و برا کە لە شەڕ بە دژی تیرۆریزم لە تەنیشت خەڵکی سووریا بوون، دەرفەتی سەرمایەدانان لەم وڵاتەیان  ناسیوەتەوە.

 شەستەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی دیمەشق   شەوی هەینی بە ئامادەبوونی عیماد خەمیس  سەرۆک وەزیرانی سوریا و 1700  کۆمپانی  نێوخۆیی و دەرەوەیی لە 48 وڵاتی جیهان لە شارۆچکەی  پیشانگەیی دیمەشق  بەدروشمی  گەورەیی  ڕۆژهەڵات سەرەتاکەی دیمەشقە،  کرایەوە  . 

ئەم پیشانگەیە لە ئەمڕۆ هەینییەوە   کراوەیە  . 

بەڕێوەچوونی ئەم پیشانگەیە نیشانەیەک لە گەڕانەوەی هێوری  و سەقام بۆ سوریایە و دەستپێکی ڕەوتی بنیات نان دوای شەڕ لەم وڵاتەیە  . 

 کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە 52 کۆمپانیای گەورە لە شەستەمین پیشانگەی  نێودەوڵەتی ئابووری دیمەشق  بەشداری کردووە  . 

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.