ڕوسیا : سێناریوی میدیایی، شیمیایی ڕۆژئاوا لە ئەدلیبی سووریا دەس پێکرا
وەزاڕەتی بەرەڤانیی ڕوسیا باسی ئامادەبوونی میدیاکان بۆ ئامادەکردن و وێنەهەڵگرتنی شوێنە ساختە ودرۆینەکانی پەلاماری شیمیایی لە ئەدلیبی سووریای کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕاشا تودەی، ناوەندی ڕوسی پیداچوونەوە بەسەر ئاگر بەسی سووریا سەربە وەزاڕەتی بەرەڤانیی ڕوسیا ڕایگەیاند: نوێنەرانی میدیاکانی ڕۆژئاوایی وهێزەکانی سەر بە تیرۆریستان کە فەرمانی وێنە وفیلم هەڵگرتن لە دیمەنە ساختە ودرۆینەکانی پەلاماری شیمیایی لە ئەدلیبی سووریایان لەئەستۆیە، لەئەمڕٶ سێشەممەوە چالاکیی خۆیانیان لەم ناوچەیەدا دەسپێکردووە. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا لەقاوی دا کە وێنەگەلی ئامادە کراو بڕیارە وەکوو بەڵگە وسەنەدی ساختە لە پشتڕاست کرانەوەی ئیدعای کەڵک وەرگرتنی دەمیشق لە چەکەمەنی شیمیایی لەدژی خەڵکی سووریا ، بخرێتە بەردەستی میدیاکان وهەروەها کەناڵ وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. ناوەندی سەربە وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ڕایگەیاند کە زانیاریەکان لەم بارەوە لەدانیشتوانی شاری" جەسر ئەلشغور " لە پارێزگەی ئەدلیبی سووریا دەست خراون. ئەم ناوەندە هەروەها هەواڵی داوەکە دوو کانتینێر مەوادی شیمیایی بە پایەی کولور بە مەبەستی جێ بەجێ کرانی هەڵمەتی ساختەی شیمیایی لە بەردەستی تاقمی تیرەۆریستی ئەحراری شام دانراوە. ڕوسیا لە زۆر ماوە لەمەوپێشەوە وشداری داوە کە ئەمریکا وهاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی لەهەوڵ دان هەتا بە یارمەتی تیرۆریستان ، لە شانۆسازکردنی پەلاماری شیمیایی ساختە لە پارێزگەی ئەدلیب و پاشان تاوانبارکردنی سوپای ئەم وڵاتە ، لەو وەکوو بیانویەک بۆ پەلاماربۆ سەر هێزەکانی دەوڵەتی سووریا کەڵک وەربگرێت.