کۆتایی ڕاوێژکارییەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا
دووەم خولی راوێژکارییەکانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە پرۆسەی ئاشتیی سووریا ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا سەبارەت بە لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژێنێڤ بەڕیوە چوو.
چوار ڕۆژ پاش بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی کۆبوونەوەی سەرانی پرۆسەی ئاستانە لە تاران و پێداگریی سەرۆک کۆمارانی ئێرانی، ڕووسیا و تورکیا جەختیان کرد لە سەر بەردەوام بوونی هاوکاری بۆ یارمەتی دانی پرۆسەی سیاسیی چارەسەر کردنی قەیرانی سوریا و هاسان کردنەوەی ڕەوتی پێکهاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە، ڕۆژی سێشەممە دووەم خولی راوێژکارییەکانی "جابری ئەنساری" سەرۆکی لێژنەی ئێرانی، "ئێلێکساندەر لاورێنتییەف" دانوستانکاری ڕوسیا، و "سەدات ئۆنال" نوێنەری تورکیا لە پرۆسەی ئاشتیی سووریا لەگەڵ "دی میستۆرا" نوێنەری تایبەت بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا سەبارەت بە لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژێنێڤ بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لە کۆبوونەوەی ژێنێڤ دوایین باروودۆخی بەرەوپێشەوە چونی پرۆسەی سیاسیی چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بە چڕ کردنەوە لەسەر لێژنەی یاسای بنەڕەتیی خرایە بەر باس و لێکدانەوە.
لە دانوستانەکانی ژێنێڤدا لەسەر سووری- سووی بوونی پرۆسەی سیاسی و پێویسیتی پاراستنی دەسەڵاتدارێتیی یەکپارچەی سووریا، داڕشتنی شیاوی پێکهاتەی ئەندامانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی بە لەونێک کە بۆ لایەنە جۆربەجۆرەکان قەبووڵ کراو بێ و هەروەها لەگەڵ راستییەکانی ئێستای سووریا بێتەوە. وردیاتیی هاپێوەند بە لێژنەی یاسای بنەڕەتی و داڕشتنی سەرێتییەکانی هاوپێوەند بە یاسای بنەڕەتیی سووریا بە سەرنج دان بە هەستیار بوونی پرسەکان و دواهاتەکانی قەیرانی چەن ساڵەی ئەم وڵاتە جەختی لە سەر کرا.