دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی نوێی سوپای سووریا بەدژی تیرۆریستان لە باژێڕی"تەنەف"ی ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i348961-دەستپێکی_ئۆپەراسیۆنی_نوێی_سوپای_سووریا_بەدژی_تیرۆریستان_لە_باژێڕی_تەنەف_ی_ئەو_وڵاتە
سەرچاوەکانی هەواڵ بەیانی ئەمڕو چوارشەم ڕایانگەیاند : سوپای سووریا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بەئامانجی خاوێنکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی دەستی تاقمە تیرۆریستیەکان لە باژێڕی "تەنەف"ی وڵاتەکەی دەست پێ کردووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2018 11:42 Asia/Tehran
  • دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی نوێی سوپای سووریا بەدژی تیرۆریستان لە باژێڕی

سەرچاوەکانی هەواڵ بەیانی ئەمڕو چوارشەم ڕایانگەیاند : سوپای سووریا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بەئامانجی خاوێنکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی دەستی تاقمە تیرۆریستیەکان لە باژێڕی "تەنەف"ی وڵاتەکەی دەست پێ کردووە

ناوچەی تەنەف لە سێ گۆشەی سنووری سوریا لەگەڵ ئەردەن و ئێراق دایە و  چەکدارانی ئەمریکی بە شێوەی نایاسایی لەوێ دا سەقامیان گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وەتەنی سوریا  بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی  مەیدانی،  هێزی سوپای سوریا دوای دەستپێکرانی  ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی سەخنە لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی  حومس  بەرەو باکووری ڕۆژاوای  تەنەف  نیزیکەی سی کیلومەتر پێشڕەویان کرد و ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە پاکتاوکردنی ناوچە لە تاقمەکانی تیرۆریستییە کە لە سارای سویدا هەڵاتن و لەم ناوچەیە دان  . 

بەرلەمە کەناڵی  سی ئێن ئێن ڕایگەیاند بوو : ڕووسیا  بە واشینگتۆنی وتووە  کە هێزەکانی ئەم وڵاتە و سوریا ئامادەی  پەلامار بۆسەر ناوچەیەکن   کە هێزەکانی ئەمریکی لەوێدان  .

سوپای ئەمریکا  کەبەشێوەی تایبەت نیگەرانی ئاسایشی  هێزە سەربازییەکانی  خۆیانن لە بنکەی  تەنەف لە پارێزگەی حومسی سوریایە، هەینی ڕابردوو باسی بەڕێوەچوونی مەشقی هێزی هاوپەیمانی  بەناو نێودەوڵەتی دژە داعشی  بن فەرماندەیی  ئەم وڵاتە لە سوریای کرد .

هەرلەم حاڵەدا ناوەندی  ئاشتی لایەنەکانی تێکهەڵچوون لە سوریا بەشێوەی ناڕاستەوخۆی ئەمریکای بە هاودەست بوون لەگەڵ داعش تۆمەتبار کرد و  ڕایگەیاند: لە کاتی دامەزرانی بنکەی ئەمریکی لە تەنەف، تانەت بابەتێکی  تێک هەڵچوون لە نێوان ئەمریکاییەکان و تیرۆریستانی داعشی لەم ناوچەیە ، ڕاپۆرت نەکراوە  . 

ئەمریکاییەکان بە دانانی چەندین بنکە لە سوریا  سەرقاڵی  پەروەردەی  تیرۆریستانن و چەک و کەرەستەی پێویستی تیرۆریستان لە ڕێگەی  بیست و دوو بنکەی خۆیان لە سوریا یان دەرەوەی ئەم وڵاتە، دابین دەکەن.