کوژراوێک و حەوت بریندار لە تەقینەوەی شاری منبەجی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i349181-کوژراوێک_و_حەوت_بریندار_لە_تەقینەوەی_شاری_منبەجی_سوریا
تەقینەوەی بۆمبی دانراو لە ناوەندی شاری منبەج لە باکووری پارێزگەی حەڵەبی سوریا کوژراوێک و حەوت برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2018 07:16 Asia/Tehran
  • کوژراوێک و حەوت بریندار لە تەقینەوەی شاری منبەجی سوریا

تەقینەوەی بۆمبی دانراو لە ناوەندی شاری منبەج لە باکووری پارێزگەی حەڵەبی سوریا کوژراوێک و حەوت برینداری لێکەوتەوە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا ، هاوکات لە گەڵ تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری منبەج سەرچاوە سوریەکان باسی برینداربوونی ئەیهەم تالب یەحیا بەرپرسی سەربازیی بەرەی ناسراو بە رزگاریدەری نیشتمانیی لە هێڵەکانی پێوەندی لە دەوربەری باشووری رۆژهەڵاتی ئیدلب لە هەڵمەتی ئەرتەشی سوریا دەکەن .

ئەم تەقینەوە 48 کاژێر دوای تەقینەوەی بۆمب لە شەقامی ئەلمەحکەمە لە منبەج رووی دا کە مناڵێک لە ئەنجامی دا گیانی لە دەست دا .

لە ئاوایی ئەبووحەردووب لە دەوربەری باشووری رۆژهەڵاتی دەیر زووریش بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی دانراوی تیرۆریستانی داعش ، کەسێک کوژرا و شەش کەسی دیکە بریندار بوون .

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە هێزە سەربازیەکانی تورکیا بریتی لە شەش تانک ، دە نەفەر هەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت گەیشتنە ناوەندەکانی چاودێری ئەم وڵاتە لە نزیکی گوندی شیر موغار لە دەوربەری باکوری رۆژاوای حەڵەب .