مۆسکۆ: "ئێس-٣٠٠" بەزوویی ڕادەستی سوریا دەکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i349720-مۆسکۆ_ئێس_٣٠٠_بەزوویی_ڕادەستی_سوریا_دەکرێ
حکومەتی سوریا بەفەرمی رایگەیاند، هێزی بەرگریی سوریا بەزوویی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٣٠٠ تەیار دەکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2018 15:13 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ:

حکومەتی سوریا بەفەرمی رایگەیاند، هێزی بەرگریی سوریا بەزوویی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٣٠٠ تەیار دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕاشاتودەی، "سێرگئی شایگو" وەزیری بەرگریی ڕووسیا ئەمرۆ دووشەممە بەئاماژە بە فەرمانی "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: لەقۆناخی یەکەم، سیستەمی ئێس-٣٠٠ لەدووحەوتەی داهاتوودا دەگوێزێتەوە سوریاو لە قۆناخی دووهەمدا، سەرکردایەتی و ناوەندی کۆنترۆڵی هێزی ئاسمانیی سوریا بە سیستەمی کۆنترۆڵی ئۆتۆماتی ڕووسی تەیار دەکرێ.

شایگو وتی: لە قۆناخی سێهەم، ناوچەیەک کە دەگاتەوە سوریا لە دەریای ناوەڕاست، لە سیستەمە ئەلەکترۆنییەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوە کەڵک وەردەگرێ و بەم چەشنە هەموو سیستەمە سەتەلایتی و پەیوەندییەکانی فڕۆکە سەربازییەکان بێتوو دەست بدەنە هێرش بۆسەر سوریا، بەرپەرچ دەدرێنەوە.

سیستەمی ئێس-٣٠٠دەتوانێ هەرچەشنە هەڕەشەیەکی ئاسمانی لەمەودای زیاتر لە٢٥٠کیلۆمتری پێوشوێن بگرێ و بەشێوەی هاوکات چەند ئامانجی ئاسمانی بپێکێ و لەناوی ببات.

شایگو پێی داگرت: ئەو سیستەمە موشەکییە بەهۆی ئەوەی خاوەن ئاسایش و خێرایی زۆرباڵایە، توانای ڕەزمی و جەنگیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو بەهێز دەکا.

ئەو کردەیەی ڕووسیا دوای ئەوە ئەنجام دەگرێ کە لەکاتی هێرشی حەوتەی ڕابردووی رژیمی زایۆنی بۆسەر پارێزگای لازقییەی سوریا، فڕۆکەیەکی ڕووی خرایەخوار و هەموو پانزە سەرنشینەکەی کوژران.

حکومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، لێکدانەوە کارناسییەکان دەریخست کە فڕۆکەی ئیسرائیلی بەکردنە قەڵغانی فڕۆکەی مەزنی ڕووسی، بووەتەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسییەکە.