ڕێکخراوی نەتەوەکان: سی هەزار کەس لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاوارەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i349980-ڕێکخراوی_نەتەوەکان_سی_هەزار_کەس_لە_ڕۆژهەڵاتی_سوریا_ئاوارەن
ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، سی هەزار کەس بەهۆی تێکهەڵچوونەکانی سێ مانگی ڕابردوو لە پێگەو بنکەکانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، ئاوارە و پەرتەوازە بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2018 15:25 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان: سی هەزار کەس لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاوارەن

ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، سی هەزار کەس بەهۆی تێکهەڵچوونەکانی سێ مانگی ڕابردوو لە پێگەو بنکەکانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، ئاوارە و پەرتەوازە بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، "ستێفان دوجاریک" وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی لە پرێس کۆنفرانسێک لەبنکەی ئەو ڕێکخراوە لە نیۆیۆرک بەگوێرەی زانیاریی فەرمانبەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان چالاک لەمەڕ کاروباری مرۆیی لە سوریا، ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەکان دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دێرەزوور، لەمانگی ژۆئەنی٢٠١٨ ئاوارەبوونی سی هەزار کەسی لێکەوتووەتەوە.

دوجاریک بەئاماژە بە بارودۆخی کارەساتباری ئاوارەکان لە کەمپ وئۆردوگا کاتییەکانی پارێزگای دێرەزوور وتی: ئاوارەکان بێ بەشن لەدەسڕاگەیشتن بە هەرچەشنە ئاگاداری و چاودێریی پزشکی و پاکپارێزی و پێویستیان بە ئاگادارییە پزشکییە خێراکان هەیە.

ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەساڵی٢٠١٤ـەوە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، بەدەر لەچوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هاواهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا هاوپەیمانیان پێکهێناو زۆرێ لە شارومەندانی سیڤیلیان لەو وڵاتە لەخاک و خوێن گەوزاندووە.