ڕوسیا و ئەردەن لە مەڕ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا وتووێژیان کرد
وەزیری دەرەوەی ئەردەن وتووێژی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕوسیای بۆ تیکدانی ئوردوگای " ڕقبان" لە سووریا وگەڕانەوەی کۆچەرانی سووریا لە ئەردەن بۆ نیشتمانی خۆیانیان بە سەرکەوتووانە زانی
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئیرنا " ئیمان ئەلسەفدی " وەزیری دەرەوەی ئەردەن بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی ئەمان ومسکۆ لە مەڕ پیویستی گەڕانەوەی داوتەڵەبانەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتی خۆیان لەسەر هەوڵ بۆ بەدی هێنانی دۆخێک بە مەبەستی هان دانی پەنابەران بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان پیداگری کرد. ئەلسەفدی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوخۆی سووریای بە هۆکارێک بۆ هاندانی پەنابەرانی سووری لە ئەردەن زانی ووتی: ئاوارەکان کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان کە هەست بە ئەمنیەت بکەن وباشترە لە سەرەتاوە کۆچبەرانی ناوخۆیی لە سووریا بگەڕینەوە بۆ ماڵەکانیان . سرگئی کورئالنکو " سەرۆکی ناوەندی ڕوسی پیداچوونەوە بەسەر ئاشتی سووریایش بە ڕەخنە وگازەندە لە دۆخی دانیشتوانی ئوردوگای ڕەقبان کە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمریکایی وتیرۆریستەکانی هاوپەیمانیان لە سووریایە ڕایگەیاند : دەسپێکرانی کاری فریاکەوتن بۆئەم ئوردوگایە بەهۆی کەم کاریی وکەمتەرخەمی ئەمریکا لە تەحویل دانی سەنەدو بەڵگەی پیویست بۆ ئەم فەرمانبەریەتیە بە ڕێکخراوی نەتەوەکان ، لەگەڵ دژواری ڕووبەڕوو بووەتەوە. دوابەدوای ئازاد کرانی تیپەڕگەی سنووری " نەسیب " لە نێوان سووریا وئەردەن لە ژوییەی ڕابردوو ، دەوڵەتی دەمیشق ڕایگەیاند: ئامادەی گەڕانەوەی داوتەڵەبانەی ئاوارەکانی سووریا لە ئەردەن بۆ سووریایە.