بەشداری ئێران لە ئاوەدان کردنەوەی هێزەگەکانی سووریا
وەزیری وزەی ئێران هەواڵی دا لە بەشداری کۆمپانیەکانی ئێرانی لە ئاوەدان کردنەوەی هێزگەکانی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا" ڕەزا ئەردەکانیان " وەزیری هێزگەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە پەراوێزی دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ " محەممەد زەهیر خربوتلی" وەزیری کارەبا ووزەی سووریا وڕی وڕەسمی مۆرکرانی ڕێککەوتن نامەی دروست کرانی هێزەگەی سیکلی داڕشتی " لازقیە" لە تاران ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە هەتائێستاکە ٩٠٠ میگاوات هێزگە لە لایەن کۆمپانیای " مەپنا" ی ئێران لە سووریا کراوەتەوە، وتی: کۆمپانیای تەعمیروچاک کردنەوەی هێزگەکانی ئێران وەکوو کۆمپانیەکانی تری ئێرانی بڕیارە لە ئاوەدان وچێ کردنەوەی وتەعمیر وچاک کردنەوەی یەکەکانی هێزگەیی سووریا هاوکاری بکات. وەزیری وزەی ئێران وتی: سەرەڕای هێزگەیەک کە بڕیارە لە لازقیە بکرێتەوە، کارەکانی هاوپێوەند بە کرانەوەی هێزگەی ١٢٥میگاواتی گازیی لە شاری " حەلەب"ی سووریا یش نیهایی کراوە. " مەحمود رەمەزان" بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی بەرهەم هێنانی کارەبای سووریا و" عەباس عەلی ئابادی" بەڕێوە بەری گروپی پیشەسازی مەپنا ڕۆژی سێشەممە لە پەراوێزی دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەو " محەممەد زەهیر خربوتلی" وەزیری کارەبای سووریا گرێبەستی کرانەوەی هێزەی ٥٤٠ میگاواتی لازقیەیان مۆرکرد. باێخی ئەم پڕۆژەیە ٤١١ ملیۆن یوروو ڕاگەێندراوە وبڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووی زایینی کاری دروست کرانی دەسپێبکرێت.