جەختی بەشار ئەسەد لە سەر کۆتایی ھاتنی زووبەزووی شەڕ لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i350227-جەختی_بەشار_ئەسەد_لە_سەر_کۆتایی_ھاتنی_زووبەزووی_شەڕ_لە_سووریا
سەرۆک کۆماری سووریا پێی داگرت: بەم زووانە بە کۆتایی ھاتنی شەڕی دژی تیرۆریزم، ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ جێ و شوێنی جارانی خۆی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2018 14:15 Asia/Tehran
  • جەختی بەشار ئەسەد لە سەر کۆتایی ھاتنی زووبەزووی شەڕ لە سووریا

سەرۆک کۆماری سووریا پێی داگرت: بەم زووانە بە کۆتایی ھاتنی شەڕی دژی تیرۆریزم، ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ جێ و شوێنی جارانی خۆی.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوەیتیی «ئەلشاھید» وتی: بەم زووانە بە کۆتایی ھاتنی قەیران، دەمیشق ڕۆڵی تەوەرەیی خۆی لە جیھانی عەرەب دا دەدۆزێتەوە.

بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە پەیڕەوی کردنی میدیا عەرەبییەکان لە دامەزراوە ئەمریکی-زایونییەکان وتی: ئەو لایەنانە بە دروست کردنی شەڕی میدیایی بە نیازی تێکدانی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و بەتایبەت سووریا بوونە بۆ ئەوەی خەڵک نەتوانن حەق لە ناحەق جیا کەنەوە.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە دەستھات و پێشڕەوییە بەربڵاوەکانی سووریا لە بەرامبەر تیرۆریستە دڕندەکارەکان وتیشی: دەوڵەتی سووریا لە سەندنەوەی خاکی وڵاتەکەی تەنانەت لە بستێکیشی چاوپۆشی ناکات.

ناوبراو ھەروەھا ئاماژەی کردە ڕزگار کرانی بەشی ھەرە زۆری خاکی سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان و پاراستنی شارومەندانی سووری لە بەرامبەر تەکفیرییەکان و وتیشی: دەست پێ بوونی ڕەوتی بنیاتنانەوەو خستنەوە گەڕی کارگەکان لە سووریا لەو ئەوبەرایەتییانەی دەوڵەتی دیمەشق دێتە ئەژمار.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ڕووسیاو ھاوکاری کردنی لەگەڵ وڵاتانی دۆست، باسی ئامادە بوونی ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوای کرد بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەکانیان لە سووریا.

پێشتریش موحەممەد ئەلشوعار وەزیری نێوخۆی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزم لە تەواوی ناوچەکانی ئەم وڵاتە، وتبووی: سووریا ئەمڕۆ لە تەفروتونا کردن و لەنێوبردنی یەکجاریی تاقمە تیرۆریستییەکان و بنەبڕ کردنیان لە سەرتاسەری خاکی سووریا نزیک بووەتەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.