تێکهەڵچوونی بەربڵاوی تیرۆریستان لە سووریا
شەڕ وپێکدادان لەنێوان گرووپە تیرۆریستییەکانی بەرەی نوسرەو جەیشولئەحرار لەباکوور و باکووری رۆژاوای سوریا پەرەی سەندووە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، تێکهەڵچوونەکان پاش ئەوە دەس پێ بوو کە گرووپی تیرۆریستیی جەیشولئەحرار یەک لە ئەندامانی گرووپی ڕەشەکوژی بەرەی نوسرەی گرت.
گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە(تەحریروشام) پاش گیرانی ئەندامێکی ئەو گرووپە لەلایەن تاقمی تیرۆریستیی جەیشولئەحرار ، تاقمێکی چەکداریی ڕەوانەی شارۆچکەی "زەردەنا" لەباکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب کرد.
لە ئاکامی پێکدادانی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرەو جەیشولئەحرار ژمارێک لە خەڵکی سیڤیل کوژران وبریندار بوون و تیرۆریستان پێشیان دەگرت بە هاتنی ئەمبولانس و هێزە فریاگوزارەکان بۆ ڕاگواستنی برینداران بۆ ناوەندە پزشکییەکان.
پارێزگای ئیدلەب، باکوری رۆژاوای سوریاو ناوچە سنوریەکانی تەنیا پارێزگای سوریایە کە گرووپە ڕەشەکوژەکان هەروا تێیاندا چالاکن و بەگوێزرانەوەی تیرۆریستانی گشت ناوچەکانی سوریا بۆ ئیدلەب، ئەو پارێزگایە بووە بە کۆمەڵگایەکی لێک هەڵوەشاوە.
گرووپە ڕەشەکوژەکان لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە شکست هێنانیان لە هێزە خۆڕاگرە ئیسلامییەکان وسوپای سوریا لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەو ەهروەها بەگوێرەی ڕێککەوتنی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لەسوریا، گوێزرانەوە پارێزگای ئیدلەب بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ناکۆکی گرووپە تیرۆریستییەکان لەگەڵ یەکتری، ئەوان خەریکی تۆڵەکردنەوە لەیەکترین.