دۆرانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ لەپارێزگەی حەمای سوریا
تشرینی یهکهم 13, 2018 04:20 Asia/Tehran
ئەرتەشی سوریا لە درێژەی پاکتاوکردنی ناوچە رزگارکراوەکان لە ژێر دەسەلاتی تیرۆریستانی داعش ، گۆڕێکی بە کۆمەڵ بریتی لە روفاتی ژنان و منداڵان لە نزیک ئاوبەندی عەقاریب لەپارێزگەی حەمای رۆژاای ئەو وڵاتە دۆزرایەوە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی دەنگوباسی ئەلمەسدەر ، سەرچاوەیەکی سەربازیی لە حەما رایگەیاند : دەیان تەرمی ژنان ومنداڵانی سوریایی کە لە پەلاماری ساڵی 2015 ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر ناوچەی سەلامیە کوژران ، دۆزراونەتەوە.
ناوچەی سەلامیە وەک حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی 2017 دا ناسراوە .
هەزاران کەس لە سوریەکان هەندێ لە ئەندامانی بنەماڵەکانی خۆیان لە دەەست دا و تەرمەکانیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا ژێر خاک کرا بەڵام لە بەر نەبوونی ئامێری پێشکەوتوو ناسینەوەی تەرمەکان ناکرێ .
سەرپەیڤ