دۆرانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ لەپارێزگەی حەمای سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i350714-دۆرانەوەی_گۆڕی_بە_کۆمەڵ_لەپارێزگەی_حەمای_سوریا
ئەرتەشی سوریا لە درێژەی پاکتاوکردنی ناوچە رزگارکراوەکان لە ژێر دەسەلاتی تیرۆریستانی داعش ، گۆڕێکی بە کۆمەڵ بریتی لە روفاتی ژنان و منداڵان لە نزیک ئاوبەندی عەقاریب لەپارێزگەی حەمای رۆژاای ئەو وڵاتە دۆزرایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 04:20 Asia/Tehran
  • دۆرانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ لەپارێزگەی حەمای سوریا

ئەرتەشی سوریا لە درێژەی پاکتاوکردنی ناوچە رزگارکراوەکان لە ژێر دەسەلاتی تیرۆریستانی داعش ، گۆڕێکی بە کۆمەڵ بریتی لە روفاتی ژنان و منداڵان لە نزیک ئاوبەندی عەقاریب لەپارێزگەی حەمای رۆژاای ئەو وڵاتە دۆزرایەوە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی دەنگوباسی ئەلمەسدەر ، سەرچاوەیەکی سەربازیی لە حەما رایگەیاند : دەیان تەرمی ژنان  ومنداڵانی سوریایی کە لە پەلاماری ساڵی 2015   ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسەر ناوچەی سەلامیە کوژران ، دۆزراونەتەوە.

ناوچەی سەلامیە وەک حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی 2017 دا ناسراوە .

هەزاران کەس لە سوریەکان هەندێ لە ئەندامانی بنەماڵەکانی خۆیان لە دەەست دا و تەرمەکانیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا ژێر خاک کرا بەڵام لە بەر نەبوونی ئامێری پێشکەوتوو  ناسینەوەی تەرمەکان ناکرێ .