رفێندرانی دەیان خێزانی سووری بەدەست تیرۆریستان لە دێرەزوور
تشرینی یهکهم 13, 2018 13:13 Asia/Tehran
تیرۆریستانی تەکفیریی داعش رۆژی هەینی بەپەلاماردانی کەمپی ئاوارە سووریەکان لە گردووپەڕی باشووریی دێرەزوور، ئەندامانی١٣٠خێزانی سوریان ڕفاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سوریا(سانا)؛ ئەندامانی ئەو خێزانە سووریانە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
تیرۆریستانی گرووپی ناسراو بە جەیش مەغاویر سەورەش پێشیان گرت بە هاتنی خۆراک و یارمەتییەکان بۆ ئاوارەکانی دانیشتووی"کەمپی ئەلرەکبان" لە پارێزگای حۆمسی سوریا کە ئەوەش بووە هۆی گیان لەدەست دانی١٤شارومەندی سووری لەوان چوار منداڵ و دوو ژن.
لەلایەکی دیکەوە، یەکەکانی سووپای سوریا شوێنی جێگیربوونی دەس و پێوەندییەکانی داعشیان لە قوڵایی بیاوانی سوەیدا کردە ئامانج کە بەهۆیەوە، چەکئامێری تیرۆریستان لەبەین براو ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران.
سەرپەیڤ