لە سێدارەدانی 10 شارمەندی سووری لە لایەن تێڕوڕیستانی داعشەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i350801-لە_سێدارەدانی_10_شارمەندی_سووری_لە_لایەن_تێڕوڕیستانی_داعشەوە
تاقمی تێڕوڕیستی تەکفیری داعش 10 شاروومەندی سووری لە زیندانەکانی پارێزگای دەیرئەلزووری لە سێدارە دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • لە سێدارەدانی 10 شارمەندی سووری لە لایەن تێڕوڕیستانی داعشەوە

تاقمی تێڕوڕیستی تەکفیری داعش 10 شاروومەندی سووری لە زیندانەکانی پارێزگای دەیرئەلزووری لە سێدارە دا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کاناڵی هەواڵی  ئەلعالەم ، چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا  ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند : شاروومەندانی سووری  لە سێدارە دراو لە زیندانەکانی تاقمی تڕوڕیستی لە ناوچەکانی  هەجین " ئەلبو خاتر  " و  "  ئەلشەعفە " لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای  دەیر ئەلزوور   ڕادەگیران .تڕوڕیستانی تەکفیری  داعش ڕۆژی هەینیش بە پەلامار بۆ سەر ئوردووگای   ئاوارەکانی سووریای لە دەڤەری باشووری دەیر ئەلزوور  130 بنەماڵەی سووریاییان  ڕفاند. لە هەمان حاڵدا تڕوڕیستانی  تەکفیری لە درێژەی جەنایەتەکانی خۆیان  لە سووریا  ناوچەکانی حەڵەب ئەلجەدیدە " جەمیعەتولزەهرا  و شارع ئەلنیل و ئەشەهبا  یان  لە پارێزگای حەڵەب یان بە هاوەن دایە بەر پەلامار .