سوریا بەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسەی لە بارەی رەققەوە شەرمەزار کرد .
تشرینی یهکهم 22, 2018 10:31 Asia/Tehran
سوریا بانگەشە بێ بنەماکانی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە لە بارەی رزگارکرانی شاری رەققەی شەرمەزار کرد .
وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە چوارشەممەی رابردوو لە بەیاننامەیکدا لە بارەی ساڵهاتی رزگارکرانی رەققە رایگەیاند : ساڵێک لەمەوبەر هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سوریا بە یارمەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کە فەڕەنسە ڕوڵی کاریگەری تێدا هەبوو ، شاری رەققەیان رزگار کرد .
هەواڵدەری فەرمیی سوریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا رۆژی یەکشەممە لە کاردانەوە بە بەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە لە باریە شاری رەققە راپۆری دا : تێکڕووخاندنی پلان بۆکراو و ئامانجداری ئەم شارە لە لایەن هاوپەیمانیی بە ناو نێودەوڵەتیی لە ئاستی تاوانی جەنگی دایە .
سەرپەیڤ