ڕەزامەندی سووریا لە گەڵ چوونی پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی
وەزیریاری دەرەوەی سووریا باسی کرد لە ڕەزامەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ سەردانی پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکەکیمیاییەکان لە دوو بنکە لە سووریا .
فەیسەڵ مێقداد وەزیریاری دەرەوەی سووریا لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئیسپوتنیک وتی : سووریا هەر وەکوو ڕابردوو بە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی ئیجازەی سەردان لە بنکەکانی سووریای بۆ ئامانجێکی دیاری کردووە . فەیسل مێقداد وتیشی سووریا هیچکات لە چەکی کیمایی کەڵکی وەر نەگرتووە و پێبەندە بە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێونەتەوەیی .وەزیریاری دەروەی سووریا بڕیاری ئەو وڵاتەی بۆ پەیوەست بوون بە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بە ئازادانە و لە پێناو دەسەڵاتداریەتی و سەربەخۆیی سووریا زانی . مێقداد وتیشی کەڵکی ئەمریکا لە بۆمبای فوسفۆڕی لە دەیر ئەلزوور نیشان ئەدات کە ئەو وڵاتە لە هەر چەکێک کە بە سوودی بێت کەڵک وەر دەگرێت . ڕەزامەندی سووریا لە گەڵ سەرانی پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی لە دوو بنکەی ئەو وڵاتە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا و بڕێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی بەرلەوەش بە بێ لە دەستدا بوونی بەڵگە و شایەتی بە بایخ ، دەوڵەتی سووریا تاوانبار کردووە بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی .