پەلاماری هێزە بیانییەکان بۆ سەر مزگەوتێک لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i351279-پەلاماری_هێزە_بیانییەکان_بۆ_سەر_مزگەوتێک_لە_سووریا
هێزەکانی هاوپەیمانیی سەربازی بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا ڕایانگەاند کە بە بیانووی بوونی تیرۆریستانی داعش لە نێو مزگەوتێکدا پەلاماری ئەو مزگەوتەیان داوە. ئەوە دووەم پەلاماری لەو چەشنەیە کە لە ماوەیەکی کەمتر لە یەک هەفتە ڕوو دەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 11:08 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزە بیانییەکان بۆ سەر مزگەوتێک لە سووریا

هێزەکانی هاوپەیمانیی سەربازی بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا ڕایانگەاند کە بە بیانووی بوونی تیرۆریستانی داعش لە نێو مزگەوتێکدا پەلاماری ئەو مزگەوتەیان داوە. ئەوە دووەم پەلاماری لەو چەشنەیە کە لە ماوەیەکی کەمتر لە یەک هەفتە ڕوو دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ هاوپەیمانی سەربازی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە پەلامارەکانی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر چەن بینا و باڵاخانە لەوان مزگەوتێک، زەبر و زیانێکی قورس لە تیرۆریستانی داعش کەوتووە.

ڕۆژی یەکشەممەیش هاپەیمانی سەربازی بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا لە سووریا بانگەشەی کرد لە پەلامار بۆ سەر مزگەوتێک کە بنکەی گرووپی تیرۆستیی داعش دێتە ئەژمار، چەن تیرۆریست کوژراون.

لە پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەکانی سەربازی هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان لە سووریا تا ئیستا هەزاران کەس کوژراو و بریندار بوون.

سووریا بەردەوام بە ناردنی نامەگەلێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەلاماری نائاسایی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر خاکی سووریا بە بیانوویی شەڕی دژ بە تیرۆری ئیدانە کردووە و داوای لەو ناوەندە نێودەوڵەتییانە کردووە کۆتایی بێنن بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی.

گرووپی چاوەدێریی ئەیروارز کە پەلامارەکانی هاوپەیمانی بە ناو نێودەوڵەتی دژە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق و سووریای لە ژێر کۆنترۆڵدایە، ئەمدواییە ڕایگەیاند؛ پتر لە پێنج هەزار کەسی مەدەنی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تا ئێستا بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە ئێراق و سووریادا کوژراون.