خستنەوەگەڕی بیرێکی نەوت لە ڕوژهەڵاتی سووریا
بیری نەوتی نیشان لە پارێزگەی دەیروزووری سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دوای چاککرانەوە دیسان خرایەوە گەڕ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دەوڵەتی سانا، عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سوریا ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێ وڕەسمی وەگەڕ خرانی دیسانەوەی مەیدانی نەوتی نیشان لە پارێزگەی دەیروزوور بە ڕێزگرتن لە فیداکاری خەڵک و هێزە چەکدارەکانی سوریا وتی : بیست و حەوت میلیار لیرە لە بودجەی ساڵی دووهەزارو هەژدە بۆ بنیات نانی پارێزگەی دەیروزوور تەرخان دراوە.
بەرهەمی بیری نەوتی نیشان ئێستا گەیشتوەتە یەک ملوێن و سەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژ دا و هەوڵدان بۆ گەیشاندنی بەرهەمەکەی هەتا ئاستی بەرزتر درێژەی هەیە .
دیمەشق لە دەستپێکی شەڕ لە ساڵی 2011 کۆنترۆڵی زۆرێک لە بیرە نەوتی و گازەکانی خۆی لە دەست دا بەڵام لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو ، کۆنترۆڵی دوولەسێی ئەم سەرچاوانەی دیسانەوە بە دەستەوە گرتووە و زۆرێک لە مەیدانەکانی نەوتی لە ناوەڕاستی سوریا دیسان وەڕێ خراون و زۆربیری دیکەش خەریکی چاک کرانەوە و وەگەڕ خستنەوەن.
هەرلەم حالەدا شاندێکی دەوڵەتیی سوریا لەسەر فەرمانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەم وڵاتە بۆ چاوپێکەوتن لە چەند گەڵاڵەی خزمەتگوزاری و عومرانی سەردانی دەیروزووریان کردووە.