چاوپێکەوتنی دی میستورا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i351360-چاوپێکەوتنی_دی_میستورا_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_سوریا
وەزیری دەرەوەی سوریا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێستا بۆ پێشکەوتنی ڕەوتی سیاسی پێویست لە سوریا و گەڵاڵەکانی هاوپێوەند لەگەڵ ڕەوتی سیاسی وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2018 14:26 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی  دی میستورا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا

وەزیری دەرەوەی سوریا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێستا بۆ پێشکەوتنی ڕەوتی سیاسی پێویست لە سوریا و گەڵاڵەکانی هاوپێوەند لەگەڵ ڕەوتی سیاسی وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا، وەلید موعەلیم  ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ ستفان دی میستورا  وتی : هەڵس و کەوتی لیژنەی  دیاریکردنی یاسای بنەڕەتی دەبێ بە پێی  یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی  ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە پێویستی ڕێزگرتن  لە سەروەری سوریا و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی  خاک و جەماوەری سوریا بێت  . 

وەزیری دەرەوەی سوریا وتیشی :  تەنیا خەڵکی سوریا دەتوانن سەبارەت بە داهاتوو و چارەنووسی وڵاتەکەیان کە بە پێی  پاراستنی سەروەری نەتەوەیی و سەروەری خاکی سوریایە، بڕیار بدەن  . 

وەلید موعەلیم وتیشی :  نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ وڵاتانی  لایەنگری  تروریزم  ناچار بکات بڕیارنامەکانی  ئەنجومەنی ئاسایش  لەبەرچاو بگرن  . 

دی میستوراش  لەم بارەوە  وێڕای دانی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هەوڵەکانی لە سوریاو تی : لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا لانیکەم هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا ، ئەنجام داوە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا کە بەهەوڵی سوپاو خەڵکی سووریا، پیلانی دوژمنان بێ ئاکام مایەوە.