گەڕانەوەی تاقمێکی دیکە لە ئاوارە سورییەکان لە لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i351412-گەڕانەوەی_تاقمێکی_دیکە_لە_ئاوارە_سورییەکان_لە_لوبنان
تاقمێکی دیکەی ئاوارە سوریەکانی سەقامگرتووی لوبنان گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2018 13:40 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی تاقمێکی دیکە لە ئاوارە سورییەکان لە لوبنان

تاقمێکی دیکەی ئاوارە سوریەکانی سەقامگرتووی لوبنان گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سوریا(سانا)؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥٠ ئاوارەی سوریی ئامادە لە لوبنان لەڕێی دەروازەی "دبوسییە" گەیشتنە سوریا.

رۆژی چوارشەممەش زیاتر لە پەنجاو پێنج خێزان کە لەناوچەکانی بندەستی تیرۆریستان لە ئیدلەبی سووریا بوون، گەیشتنە ناوچەکانی بن کۆنترۆڵی سوپای سووریا. ئەو کەسانە پاش چوونەدەر لە ناوچە داگیرکراوەکانی دەست تیرۆریستان، گوێزرانەوە گوند ولادێکانیان لە حەماە و حەڵەب.

بەکۆنترۆڵ کرانەوەی بەشی زۆری خاکی سوریاو زاڵبوونی حکومەتی سوریا بەسەر زۆربەی پارێزگاکان، ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان دەس پێ بووە. ئامارە نافەرمییەکان واپێشان ئەدا، زیاتر لە حەوت ملوێن ئاوارەی سوری لە چل و پێنج وڵات ئامادەن.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەسپێکرا.