دەسپێکی کۆبوونەوەی چوارلایەنەی ئەستەموڵ لەمەڕ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i351527-دەسپێکی_کۆبوونەوەی_چوارلایەنەی_ئەستەموڵ_لەمەڕ_سووریا
کۆبوونەوەی چوارلایەنەی تورکیا، ڕوسیا ،فەرانسە وئاڵمانیا بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی سووریا لە شاری ئەستەموڵی تورکیا دەسپێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2018 15:05 Asia/Tehran
  • دەسپێکی کۆبوونەوەی چوارلایەنەی ئەستەموڵ لەمەڕ سووریا

کۆبوونەوەی چوارلایەنەی تورکیا، ڕوسیا ،فەرانسە وئاڵمانیا بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی سووریا لە شاری ئەستەموڵی تورکیا دەسپێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" ڤیلادێمیر پوتین " ئیمانوئیل مەکرون" سەرۆک کۆمارانی تورکیا، ڕووسیا وفەرانسا و" ئانگیلا میرکل" شالیاری ئاڵمانیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ئەستەموڵ لەمەڕ سووریا بەشداریان هەیە . ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش دەسپێکرانی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆکانی سێی وڵاتی ڕوسیا ، فەرانسە، وئالمانیا دیدارو وتووێژی کرد. دیدار وچاوپێکەوتنی " مەولوود چاووش ئوغلۆ " و" سرگئی لاوروف" وەزیرانی دەرەوەی تورکیا وڕوسیا لە دیدارەکانی تربوو کە پاش دەسپێکرانی کۆبوونەوەی چوارلایەنەی ئەستەموڵ ئەنجام درا. هەرلەم حاڵەدا " خلوسی ئاکار"و"سرگئی شویگو" وەزیرانی بەرەڤانی تورکیا وڕووسیا دوایین گوڕانکاریەکانی ئەدلیب لە باکووری سووریاو مەسەلەکانی ئەمنیەتی ناوچەیان لێکدایەوە. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە کە بەهەوڵی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە ماوەتەوە.