پێشوازیی (ئانروا) لە بڕیاری سووریا لە بارەی یەرموکەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i352144-پێشوازیی_(ئانروا)_لە_بڕیاری_سووریا_لە_بارەی_یەرموکەوە
ناوەندی فریاکەوتن و کاردنانەوە بۆ ئاوارەکانی فەلەستینی (ئانروا) ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵاڵەیەکی دیمەشقی لەمەڕ گەڕانەوەی فەلەستینییەکان بۆ ئوردوگای یەرموک پێشوازیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2018 13:33 Asia/Tehran
  • پێشوازیی (ئانروا) لە بڕیاری سووریا لە بارەی یەرموکەوە

ناوەندی فریاکەوتن و کاردنانەوە بۆ ئاوارەکانی فەلەستینی (ئانروا) ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵاڵەیەکی دیمەشقی لەمەڕ گەڕانەوەی فەلەستینییەکان بۆ ئوردوگای یەرموک پێشوازیی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئانروا وێڕای پێشوازی کردن لە بڕیاری کاربەدەستانی سووری لەمەڕ گەڕانەوەی دانیشتووانی یەرموک، داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد هەتا بۆ دەست پێ بوونەوەی ڕاژەکاری و خزمەتگوزاریی ئەم ناوەندە بۆ فەلەستینییەکان لە ئوردوگای یەرموک قۆڵی لێ هەڵماڵن و یارمەتی بدەن.

فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بەنیازە ئاوارەکانی فەلەستینی بگەڕێنێتەوە بۆ ئوردوگای یەرموک لە باشووری دیمەشق.

ئەلمیقداد وتیشی: هیچ بەربەستێک لە سەر ڕێگای بەشداریی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و ناوەندی فریاکەوتن و کاردنانەوە بۆ ئاوارەکانی فەلەستینی (ئانروا) لە بنیاتنانەوەی ئوردوگای یەرموک لە ئارادا نییە.

ئوردوگای یەرموک 21ی مای 2018 لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کرا.