گەڕانەوەی بەسەدان ئاوارەی سوری لە لوبنانەوە بۆ نیشتمانیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i352145-گەڕانەوەی_بەسەدان_ئاوارەی_سوری_لە_لوبنانەوە_بۆ_نیشتمانیان
لە درێژەی ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری، بەسەدان ئاوارەی سوری لە لوبنان گەڕانەوە بۆ نیشتمانی خۆیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2018 13:39 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی بەسەدان ئاوارەی سوری لە لوبنانەوە بۆ نیشتمانیان

لە درێژەی ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری، بەسەدان ئاوارەی سوری لە لوبنان گەڕانەوە بۆ نیشتمانی خۆیان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تەلەفزیونی سوریا ڕایگەیاند: ئەم ئاوارە سوریانە ئەمڕو پێنج شەممە  بە چەند پاس  لە بوارگە سەرسنوورییەکانی دەبوسیە و زمرانی  گەڕانەوە بۆ نیشتمانیان و بڕیار وایە بگوازرێنەوە  بۆ ماڵەکانیان لە پارێزگەکانی حومس و ریفی دیمەشق.

ڕێکخراوی  ئاسایشی گشتیی لوبنان  هەینی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند  هەشتاوحەوت هەزار و 670  ئاوارەی سوری لە ژووئییەی ڕابردوو بەشێوەی دڵخوازانە  لوبنانیان  بە جێ هێشت و گەیشتنە سوریا.

لەبەر باشتر بوونی ڕەوشی ئاسایشی لە سوریا  و پەرەی هەماهەنگی لەنێوان کاربەدەستانی بەیروت و دیمەشق،  مانگەکانی ڕابردوو ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری بۆ وڵات پەرەی سەندووە.

دوابەدوای دەستپێکرانی شەڕ لە سوریا لەساڵی 2011،  نزیکەی  حەوت ملوێن سوری ئاوارە بوونە کە یەک و نیو ملوێن کەسیان لە لوبنان دان .