فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی ڕۆژهەڵاتی سوریایان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i352343-فڕۆکەکانی_هاوپەیمانی_ئەمریکی_ڕۆژهەڵاتی_سوریایان_بۆردومان_کرد
لە ئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر ئاوایی"هجین" لە دێرەزوور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، لانیکەم دوو ژن و دوو منداڵ کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2018 10:17 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی ڕۆژهەڵاتی سوریایان بۆردومان کرد

لە ئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر ئاوایی"هجین" لە دێرەزوور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، لانیکەم دوو ژن و دوو منداڵ کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس، شەوی هەینیش فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی، بیست و شەش کەسی سیڤیلی سوری لە "هجین"یان لەخاک و خوێن گەوزاند.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەجاران ئەو گوندەیان بۆردومان کردووەو لەو پەلامارانەدا بۆمبی قەدەغەکراوی فۆسفۆری بەکارهێنراوە.

حکومەتی سوریا بەجاران و بەناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە، کۆتایی بێنن بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە سوریا.