کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە بۆمبی فۆسفۆری لەمیانەی هێرش کردنەسەر شاری "هجین"ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i352909-کەڵک_وەرگرتنی_ئەمریکا_لە_بۆمبی_فۆسفۆری_لەمیانەی_هێرش_کردنەسەر_شاری_هجین_ی_سووریا
هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا، شاری "هجین"ی ڕۆژهەڵاتی سووریای بە بۆمبی قەدەغەکراوی فۆسفۆری دایە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2018 14:18 Asia/Tehran
  • کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە بۆمبی فۆسفۆری لەمیانەی هێرش کردنەسەر شاری

هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا، شاری "هجین"ی ڕۆژهەڵاتی سووریای بە بۆمبی قەدەغەکراوی فۆسفۆری دایە بەر پەلامار.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا)؛ لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر شاری هجین لە گردووپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بەبۆمبی ئاخێندراو بە فۆسفۆری سپی، ژمارێک لە خەڵکی سیڤیل کوژران و یان بریندار بوون.

پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر شاری هجین لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە بەرلەوەش هێزەکانی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکا چەندین جار بە بەکارهێنانی بۆمبی فۆسفۆری ، خەڵکی سوریایان پێکاوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا پێشتر لە نامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: کەڵک وەرگرتنی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە چەکی قەدەغەکراو دژ بە گەلی سوریا، پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە.

ئەمریکاو هاوپەیمانانی لە ساڵی٢٠١٤ـەوە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هاواهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە، ئەو هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی بێتاوانی لەعێراق و سوریا خەڵتانی خاک و خوێن کردووە.