هاوپەیمایی ئەمریکایی بە چەکی قەدەغە بۆردومانی سووریا دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە بۆردومان کردنی ناوجە جۆربەجۆرەکانی سووریادا بۆمبی فۆسفۆری بەکار دێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ماریا زاخارۆڤا" ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە مۆسکۆ وتیشی: کردەوەکانی ئەمریکا لە سووریا بەتایبەت کەڵک وەرگرتن لە چەکی قەدەغەی وەک بۆمبی فۆسفۆری ئێستایش هەر جێی نیگەرانییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بە بیانووی پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان چەندین جار چەن ناوچەیەکی باکووری ڕۆژاوا و ڕۆژاوای سووریایان بە بۆمبی فۆسفۆری بۆردومان کردووە کە بە هۆی ئەو بۆردومانانەوە نزیکەی ٤٠ کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
زاخارۆڤا لە درێژەدا وتیشی: ئەمریکا بەردەوامە لە سەر مانەوەی نایاسایی هێزەکانی لە سووریا و بە هیچ لەونێ هۆگری چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا نییە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.
سوپای سووریا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات. گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش هەموو لە تیاچووندان..