دابەشکرانی پەنجا موشەکی شیمیایی له نێوان تیرۆریستەکانی باکووری سووریا لە لایەن بەرەی نوسرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i353211-دابەشکرانی_پەنجا_موشەکی_شیمیایی_له_نێوان_تیرۆریستەکانی_باکووری_سووریا_لە_لایەن_بەرەی_نوسرە
ئەندامانی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بەیانی ئەمرۆ دوشەممە پەنجا موشەکی شیمیاییان گواسته وه .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2018 13:39 Asia/Tehran
  • دابەشکرانی پەنجا موشەکی شیمیایی له نێوان تیرۆریستەکانی باکووری سووریا لە لایەن بەرەی نوسرە

ئەندامانی تیرۆریستی بەرەی نوسرە بەیانی ئەمرۆ دوشەممە پەنجا موشەکی شیمیاییان گواسته وه .

تیرۆریستەکان شەوی یەکشەممە لە پارێزگەی حەلەب ؛لە باکووری سووریا لەدژی کەسانی ناسەربازی لە گازی ژەهراوی کەڵکیان وەرگرت کە بووە هۆی ژەهراوی بوونی فرەتر لە ١٠٠ کەسی سیڤیل. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئەو موشەکانەی کە سەربازانی فەرانسی لە ناوکلاڤۆکەکانی مادەی شیمیایی وەکوو گازی کولریان داناوە ، لەلایەن ئەندامانی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە بەرە جۆربەجۆرەکانی ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان لە باکووری سووریا بڵاو کراوەتەوە. ئەم موشەکانە لە یەکێ لە بنکەکانی نوسرە لە نێزیک زیندانی ناوەندی شاری ئەدلیب لەباکووری ڕٶژئاوای سووریا دابووە ودوای گوێزرانەوەی لەم ناوچەیە لە ماوەی پێنج قۆناخ دا لە ئەدلیب ، حەماو چەند ناوچەی تر بلاوکراوەتەوە. " ئایگور کوناشینکوف" وتەبێژی وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا پاش ئەمەیش ڕایگەیاند ، دەزگەی هەواڵگری ڕوسیا لە سووریا لە ناوچەی " بەدوورلە چەک"دەستی بە شت گەلێک گەیشتووە کە پێشان ئەدات تیرۆریستەکان بە نیازن جاڕێکی تر لە سووریا پەلاماری شیمیایی ئەنجام بدەن. سەرچاوەکانی هەواڵ پێشتر ڕایانگەیاندبوو، "کڵاوسپیەکان" کە لەژێر چاوەدێری ئەمریکا وئینگلیز چالاکی دەکەن، پێنج هەگبە مادەی شیمیایی ژەهراویان لە هەمارەکانی بەرەی نوسرە لە ئەدلیب بردوەتە دەرێ و ڕادەستیی کارناسانی فەرانسیان  کردووە.