سەرۆک وەزیرانی سووریا : میدیاکانی عەرەبی گوڕانکاریەکانی ناوچە بە بێ چەواشەکاری ووەک خۆی بڵاوبکەنەوە
سەرۆک وەزیرانی سووریا لەسەر دەوری میدیاکانی عەرەبی لە دامەزرانی پێوەندی نێوان نەتەوەکانی ناوچە بەتایبەت لە گوڕانکاریەکانی نێودەوڵەتی پیداگری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سووریا سانا " عیماد خەمیس" ئەمڕۆ دوشەممە لە دیدارو چاوپێکەوتنی " موید ئەلامی" سەرۆکی یەکیەتی پەیامنێرانی عەرەب لە دەمیشق وتی: میدیاکانی سووریا لە دەنگدانەوەی ڕاستیەکانی قەیرانی داسەپاو وپوچەڵ کردنەوەی پیلانی دۆژمنان زۆر باش جۆڵانەوە. " خەمیس " هەروەها لە کۆبوونەوەی دەبیرخانەی یەکیەتی پەیامنیرانی عەرەب ، بە ئاماژەدان بە ئامادەیی سووریا بۆ هاوکاری لەگەڵ میدیاگەلێک کە بەبێ چەواشەکاری ڕاستیەکان شەڕ لەگەڵ تیرۆریستەکان پیشان ئەدەن ، پیداگری کرد. سووریا کە لە ساڵی ٢٠١١ سەرقاڵی شەڕی داسەپاو بووە ، بە خۆڕاگری خەڵک وهێزەکانی خۆڕاگری توانیی، گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکا، عەرەبستان وڕژێمی زایۆنی شکست بدات.