گەڕانەوەی دەیان ئاوارەی سوری لە ئۆردۆن بۆ سوریا
دەیان ئاوارەی سوری ئامادە لە کەمپەکانی ئۆردۆن لەڕێی دەروازەی نەسیب گەیشتنە سوریا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا)؛ سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئۆردۆن ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ٥١٧ ئاوارەی سوری کە ناویان لەلایەن کۆمیساریای کاروباری ئاوارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان تۆمار کراوە، خاکی ئۆردۆنیان بەرەو سوریا جێهێشت.
لەکاتی کرانەوەی دەروازەی نەسیب، زیاتر لە شەش هەزار ئاوارەی سوری لە ئۆردۆن گەڕانەوە سوریا.
سوپای سوریا ژوولای ڕابردوو توانی دەروازەی سنووریی نەسیب لەنێوان ئۆردۆن و سوریا لەچنگ تیرۆریستان رزگار بکاو ئەو دەروازە سنوورییە بەفەرمی لە ١٥ی ئۆکتۆبری ئەمساڵ کرایەوە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە شەڕی حەوت ساڵانی سوریا، نزیک بە حەوت ملوێن کەس لە شارومەندانی سوری ئاوارە بوون.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە کە بەهەوڵی سوپاو خەڵکی سوریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ما.