دۆزرانەوەی مووشەکی ئیسرائیلی "لاو" لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i354078-دۆزرانەوەی_مووشەکی_ئیسرائیلی_لاو_لە_سوریا
سەرچاوەکانی سوری باسی دۆزینەوەی موشەکی لاو چێکراوی ڕژێمی زایۆنیستیان کرد لە دەرعا لەباشووری سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی مووشەکی ئیسرائیلی

سەرچاوەکانی سوری باسی دۆزینەوەی موشەکی لاو چێکراوی ڕژێمی زایۆنیستیان کرد لە دەرعا لەباشووری سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی  هەواڵدەریی مێهر ، هێزی سوری لە دەورووبەری باکووری ڕۆژاوای دەرعا  هەمارێکی چەکەمەنییان دۆزییەوە کە لەنێوانیان دا مووشەکی ئیسرائیلی لاو  بەجێماو لە تیرۆریستان، دەبیندرێت.

لەلایەکی دیکەوە تەقینەوەی ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو  لەشاری ئەعزاز لە باکووری پارێزگەی حەڵەب، بووە  هۆی کوژران و بریندار بوونی بیست کەس .

هەندێ سەرچاوە باسی کوژرانی منداڵێک و بریندار بوونی نۆزدە کەسی دیکەی کرد لەبەر ئەم تەقینەوەیە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی دووهەزارویازدە بەپێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانیان داکۆکییان لێ دەکرێت،  دەست پێکراوە.