دانپێدانانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دانی یارمەتی چەکەمەنی بە نەیارانی سووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i355978-دانپێدانانی_ڕژێمی_زایۆنیستی_بە_دانی_یارمەتی_چەکەمەنی_بە_نەیارانی_سووری
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دانی لەسەر ئەوە دانا ئەم ڕژێمە یارمەتی چەکەمەنی داوەتە نەیارانی دەوڵەتی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2019 14:52 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی ڕژێمی زایۆنیستی  بە دانی یارمەتی چەکەمەنی بە نەیارانی سووری

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دانی لەسەر ئەوە دانا ئەم ڕژێمە یارمەتی چەکەمەنی داوەتە نەیارانی دەوڵەتی سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری فارس، گادی  ئیزنکۆت، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی  سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کە ئەمڕۆ  خولی بەرپرسایەتیەکەی  کۆتایی دێ،  وتی : ئیسرائیل لە شەڕی سوریا دەستی وەرداوە و بە تاقمە شۆڕشگێڕەکان لەسنووری سوریا و فەلەستینی داگیرکراو ،  چەکی داوە  .

سوریا لە ساڵانی ڕابردوو سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ تاقمە نەیارەکانی سوریا لەلایەن ئیسرائیل وشداری دابوو بەڵام تەل ئەبیب  سەبارەت بەم پرسە   هیچکات بیروڕای خۆی دەرنەبڕیبوو و تەنیا باسی  یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ نەیارانی کردبوو.

ماڵپەڕی ئەمریکی فارین پالیسیش  سپتەمبەری  2018 ڕایگەیاند  ڕژێمی زایۆنیستی بەشێوەی نهێنی  لانیکەم  بە دوازدە تاقمی شۆڕشگێڕ لە سوریا یارمەتی چەکەمەنی و ماڵی کردووە.

ئیسرائیل و هاوپەیمانی  ئەمریکا بە دەستپێکی قەیران لەسوریا لەساڵی 2011، هەمووکات بۆ داکۆکی کردن و پشتیوانی کردن لە تیرۆریستەکان، بنکەی سوپا و ژێرخانەکانی سوریا دەداتە بەر پەلامار.