ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی سوپای سوریا لە دەورووبەری ئەدلیب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i357325-ئۆپراسیۆنی_دژە_تیرۆریستیی_سوپای_سوریا_لە_دەورووبەری_ئەدلیب
چەکدارانی سوپای سوریا بنکەی تاقمی تیرۆریستیی تەحریری شامیان لە دەورووبەری پارێزگەی ئەدلیب داوەتە بەر پەلامار و خەساری قورسیان لەوان دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2019 14:43 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی سوپای سوریا لە دەورووبەری ئەدلیب

چەکدارانی سوپای سوریا بنکەی تاقمی تیرۆریستیی تەحریری شامیان لە دەورووبەری پارێزگەی ئەدلیب داوەتە بەر پەلامار و خەساری قورسیان لەوان دا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆزی  شەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، لەم ئۆپراسیۆنەدا ناوچەی تەل مەنس  لە دەورووبەری حەلەب ئەنجام بووە  .

چەکدارانی  سوپای سوریا  هەروەها ئۆپراسیۆنێکی نوێیان  بە دژی تیرۆریستانی تەکفیری  لە دەورووبەری پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ئەنجام داوە .

 چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریاش  ڕایگەیاند لە ئاوریلی 2018 ەوە تائێستا نیزیکەی سێسەد ئەندامی تەکفیری لە تێکهەڵچوونی نێوان تاقمە تیرۆریستییە جۆربەجۆرەکان لە دەورووبەری پارێزگەکانی ئەدلیب، حەما و حەڵەب کوژراون.

ژومارێک لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە شارۆچکەکان و گوندەکانی باکووری پارێزگەی حەما و لەپارێزگەی ئەدلیب ئامادەن کە سەرباری پەلامار بوسەر بنکەی سوپای سوریا جگە لە خەڵکی سیڤیل سەقامگیر لەم ناوچانەش، پەلامار دەکەن.

سوپای سوریا  بە ئوپراسیۆنی جۆربەجۆر بە دژی تیرۆریستان لە حەما و ئەدلیب، ژومارێکی زۆر لەوانیان کوشت  .