ئادار 03, 2019 20:51 Asia/Tehran
  • تۆمەتی نوێی ئاڵمانیا بە دژی سوریا لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی

دەوڵەتی ئاڵمانیا لە تۆمەت لێدانێکی نوێ دا، جارێکی تر دەوڵەتی سوریای بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی تومەتبار کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا شەوی  یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای خستنەبەر باسی ئیدیعای  دەستڕەسی  سوریا بە چەکی شیمیایی  داوای لە دەوڵەتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەم وڵاتە کرد  دەست بکاتە لەناوبردنی ئەم چەکانە  .

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا  لەم بەیاننامەیە ئیدیعای کرد  بەرلین  لە هەوڵدایە بۆ پێشگیری کردن لە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە سەرانسەری جیهان لەوان لە سوریا دا .

لە نوێترین شەپۆلی تۆمەت لێدانەکان بە دژی دەوڵەتی سوریا، ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیاییش  ڕۆژی هەینی ئیدیعای کرد لە ئاوریلی ساڵی 2018 لە ناوچەی  دومای سوریا لە گازی  ژەهراوی کۆلۆر کەڵک وەرگیردراوە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتی سوریا  لە ساڵی 2013  بە هاوکاری سوریا و لەژێر چاوەدێری وڵاتان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەوان ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان، هەموو چەکە شیمیاییەکانی لەناوبەرێت.

سەرباری ئەمە، ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا  چواردەی ئاڤریلی ساڵی دووهەزاروهەژدە دوای  خستنەبەریاسی تۆمەتی درۆی پەلاماری  شیمیایی بوسەر ناوچەی دوما، لە غوتەی ڕوژهەڵاتی ، بنکەی سوریایان  مووشەکباران کرد.

 

 

سەرپەیڤ