نیسان 10, 2019 11:03 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی دژی لەشکریانی ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە سووریا

ھەڵمەتی دژی لەشکریانی ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سووریا کوژراوێک و سێ برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا،میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند: ترۆمبیلی لەشکریانی ھاوپەیمانیی ئەمریکا نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە کرایە ئامانجی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە گردوپەڕی شارۆچکەی «ئەلشەدادی» لە باشوری حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو لێخوڕەکەی کوژرا.

ھەتا ئەم ساتە زانیارییەکی زیاتر لە بارەی ئەم ھێرشە بڵاو نەبووەتەوە. ئەمریکاو چەند وڵاتی هاوپەیمانی خۆی، لە مانگی ئوتی ساڵی ٢٠١٤ بە بیانووی خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بە بێ هاواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانییەکی بەناو نێونەتەوەییەیان پێک هێناوە.

ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکییە هەتا ئێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێ دەرەتانی سووری و عێراقییان لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەم دو وڵاتە لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکاو هاوبەشە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە بۆ خۆیان لە پێکهێنەران و دابینکەرانی سەرەکیی دراڤ و چەک و چۆڵی تاقمە تیرۆریستەکان و لەوانە داعش دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ