ته‌مووز 09, 2019 17:38 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی پاکتاوکرانی ناوچە سنوریەکانی سوریا لەگەڵ عێراق دەستی پێ کرا

هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی سوپای عێراق بۆ پاکتاوکردنی ناوچە سنوریەکان لەگەڵ سوریا، چەند گرووپێکی سەربە سوپای سوریا بەرەو سنورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق کەوتنەڕێ هەتا ئەو ناوچەیە لە تیرۆریستانی داعش پاکتاو بکەن.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، بۆ هاوبەشی لە هەڵمەتی پاکتاوکردنی سنورەکانی سوریا لەگەڵ عێراق چەند گرووپ و لایەنێکی سەربە سوپای سوریا لە پارێزگای دێرەزور لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گەیشتنە ناوچە سنوریەکان.

سەرکردایەتیی هاوبەشی هێزە عێراقییەکان رۆژی یەکشەممە رایگەیاند؛ هەڵمەتی هاوبەشی "ارادە النصر" لە سێ پارێزگای نەینەوا، سەلاحەدین و کەرکووک هەتا سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریا دەس پێ بووە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی "وەتەن"ی سوریا نووسی؛ لەرۆژانی ڕابردوودا دەیان لۆریی هەڵگری یارمەتیی لۆجستیک، ئۆتۆمبیل و کەرەستەی بنیات نانەوە لەڕێی دەروازەی "سمیلکا" وە هاتووەتە نێو خاکی سوریا.

سەرپەیڤ